09-07-2017, 04:22 AM
ئاخ له‌گه‌ڵ ئێمه
ئاخ له‌گه‌ڵ ئێمه
ناری سینه‌م گه‌ر نه‌بێ غه‌رقم ئه‌من
ئاوی چاوم گه‌ر نه‌بێ سوتاوم ئه‌ز
غه‌یری زوڵفی تۆ که ڕشته‌ی عومرمه
ده‌س له (مافیها)ی زه‌مان بڕیاوم ئه‌ز
ئاخ له‌گه‌ڵ ئێمه (حه‌بیبه) سه‌ر و په‌یوه‌ندی نییه
نه‌ی شه‌ککه‌ر قه‌دده به‌ڵا به‌ندی هه‌یه قه‌ندی نییه
عاده‌تێکی هه‌یه هه‌رگیز له که‌سێ ناپرسێ
ظاڵمێکی وه‌یه قه‌ط خه‌وفی خودا وهندی نییه
ده‌رحه‌قی من زه‌هر و سرکه فرۆشه به برۆ
ده‌رحه‌قی غه‌یری ئه‌من غه‌یری شه‌که‌ر خه‌ندی نییه
دولبهرێکم هه‌یه مه‌شهوره به بێ مانه‌ندی
بێ شك و شوبهه خودا شاهیده مانه‌ندی نییه
ئه‌هلی دنیا له‌به‌ر حیرص و طه‌مه‌ع هوشیارن
به خوصوصی بگه‌ڕێی مه‌ست و خیردهمهندی نییه
خانهقهش هه‌روه‌کو مه‌یخانه که هه‌ر ئاوابێ
مه‌جلیسێکی هه‌یه ئه‌مما گه‌پ و گۆبه‌ندی نییه
واقیعه‌ن خانهقه خۆش زهمزهمهیهکی تێدا
یه ، به‌ڵا قه‌ندی هه‌یه گه‌ندی هه‌یه ڕه‌ندی نییه
مه‌دره‌سه مه‌حبه‌سه‌یه مهبحهثهیی وه‌سوه‌سه‌یه
که‌سی تێدا هه‌یه ئه‌مما خۆش و خورسه‌ندی نییه
طالیبی ڕاهی ( حیجاز)م له (موخالیف) هه‌ڵده‌ن
بێ (نه‌قا) قه‌لبی حه‌زینم قووه‌تی به‌ندی نییه
شیعره‌کانم که جگه‌ر گۆشی منن ده‌ربه‌ده‌رن
دڵی ((نالی)) چ ڕه‌قه قه‌ط غه‌می فرزه‌ندی نییه
ناری سینه‌م گه‌ر نه‌بێ غه‌رقم ئه‌من
ئاوی چاوم گه‌ر نه‌بێ سوتاوم ئه‌ز
غه‌یری زوڵفی تۆ که ڕشته‌ی عومرمه
ده‌س له (مافیها)ی زه‌مان بڕیاوم ئه‌ز
كلمات البحث
العاب ، برامج ، سيارات ، هاكات ، استايلات , مسابقات ، فعاليات ، قصص ، مدونات ، نكت , مدونات , تصميم , شيلات , شعر , قصص , حكايات , صور , خواطر , سياحه , لغات , طبيعة , مناضر, جوالات , حب , عشق , غرام , سياحه , سفر